Sarp Özer
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لەدەورووبەری دێرسم و ناوچەی زاب باکووری عێراق، ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا.
لەناوچەی زاب، دوو حەشارگە و گەنجینەیەکی چەک و تەقەمەنی پەکەکە خاپوورکران. لەهێرشە ئاسمانییەکەی دێرسمیشدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 5 چەکداری پەکەکە کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، لەنێوان کاتژمێر 10:37 تاوەکو کاتژمێر 11:38 ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لەدەورووبەری دێرسم و ناوچەی زاب باکووری عێراق، ئەنجامداوە.
دواتریش فڕۆکەکان لەکاتژمێر 16:45 تاوەکو کاتژمێر 17:54 دووبارە هێرشیان کردەوە سەر دەورووبەری دێرسم. لەئەنجامی هێرشەکانیشدا لەناوچەی زاب دوو حەشارگە و گەنجینەیەکی چەک و تەقەمەنی پەکەکە خاپوورکران. لەهێرشە ئاسمانییەکەی دێرسمیشدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 5 چەکداری پەکەکە کوژران. چالاکییەکانی کێوماڵکردنی ناوچەکەش بەردەوامە.
دوای ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، فڕۆکە جەنگییەکان گەڕانەوە بنکە ئاسمانییەکان.