Aybüke İnal Kamacı
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەستی بە کەمپینی ''دادپەروەری بۆ هەمووان'' کرد کە تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام بێت.
بەیاننامەیەک کە لەبارەی کەمپینەکە ئامادەکرابوو لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە لەلایەن هاوسەرۆکە گشتییەکانی هەدەپە، پەروین بوڵدان و میتهات سانجار-ەوە راگەیەندرا.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆمەڵگایەک بە دادپەروەری بوونی هەیە و کە دادپەروەری نەبوو، کۆمەڵگا رووبەڕووی پاشەکشە و وڵاتیش رووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گەورەترین و سەرەتاییترین کێشەی ئەمڕۆی تورکیا نادادپەروەرییە.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەیش کراوە کە دادپەروەریی تەنها بە دەستلەناودەستکردن بە هەموو جیاوازیەکانەوە و بە خەباتی بەیەکەوەیی دەستەبەر دەبێت و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئێستا تەواو کاتی ئەوەیە بگوترێت ''دادپەروەری بۆ هەمووان''.
لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا، کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەای مەدەنیی و رێکخراوەکانی کۆمەڵەی دیموکراتیی ئەنجام دەدرێت.