Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
عەدەن ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی یەمەن رایگەیاند کە لە بۆسەیەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەدا لە پارێزگای شەبوە باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، حەوت سەرباز کوژران و بریندار بوون.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێزێکی سەربازی شەبوانییە لە شاری سەعید رۆژھەڵاتی پارێزگای شەبوە باشووری رۆژھەڵاتی یەمەن کەوتنە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی بۆسەکەدا، دوو سەرباز کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە پارێزگای شەبوە ناوە ناوە ھێرش دژ بە ھێزە ئەمنییەکانی یەمەن ئەنجام دەدات.
ھێزی شەبوانییە ھێزێکی یەمەنییە لە دانیشتوی پارێزگای شەبوە پێکھێنراوە و لە لایەن سوپای ئیماراتەوە لە سەربازگەکانی حەزەرمەوت رۆژھەڵاتی مەشق و راھێنانیان پێکراوە.