Sayim Harmancı
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
هەکاری - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە هەکاری کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە چێنرابوو، چوار سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای هەکاری بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بۆمبێک کە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە چێنرابوو، بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیادا لە ناوچەی گوڤەنلی لە شارەدێی ئەسەندەرەی سەربە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا، تەقێنراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ''لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکەشدا چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوە و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون. سەربازە بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی یوکسەکۆڤا کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە''.