Hemn Osman
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێرشه‌کانی ئاسمانی رووسیا له سووریا كه له 30ی ئه‌یولولی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
ناوچه‌كانی لازقیه وه‌ك جه‌به‌ل ئهكراد و بایر بوجاك، كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌کانی رووسی و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بۆردومان ده‌كرێن.
34 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی له‌و بۆردومانانه‌دا بریندار بوون كه هاووڵاتی مه‌ده‌نیشیان له نێودایه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی سنووری یایڵهداغ كران، له‌وێشه‌وه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له سنووره‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هاتای توركیا و خرانه ژیر چاره‌سه‌رییه‌وه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه حه‌وت له برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا كه دووانیان منداڵ بوون.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.