Necat Hazar
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
وان - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی ئیپێكیۆڵو سەربە پارێزگای وان، ده‌ستبه‌سه‌ر 80 كیلۆ و 310 گرام هیرۆیندا گیرا و كه‌سێكیش ده‌ستگیركرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان دژ به بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه.
تیمه‌كان له شه‌قامی بارشی ناوچه‌ی بوزهانه سه‌ربه شارۆچكه‌كه پشكنینیان بۆ خانوویه‌ك كرد كه له قۆناغی دروستكردندایه.
له‌و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا كه سه‌گی تایبه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارهێنرا، 80 كیلۆ و 310 گرام هیرۆرین له‌نێو 150 پاكه‌تدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌روه‌ها كه‌سێكیش به‌ناوی ب.ی ده‌ستگیركرا.