Necat Hazar,Rewa Mahmut Hasan
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2017
وان - AA
لە شاری وان دەست بەسەر ٢٠ کیلۆ و ٢١٥ گرام هێرۆییندا گیرا.
لە شارۆچکەی ئەردەمیت سەر بە پارێزگای وان لە خاڵێکی پشکنینی نێوان شاری وان و گورپنار لە نزیک کوروباش، لە میانی گەڕان و پشکنیندا لە رێگەی سەگی راهێنراوەوە لەناو بارهەڵگرێکدا، ٢٠ کیلۆ و ٢١٥ گرام ماددەی هێرۆیین دۆزرایەوە کە لەناو ٤٠ بەستەدا شاردرابوونەوە.
لە ئێستادا شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.