Yasemin Kalyoncuoğlu,
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی کە له ٢٨ی حوزه‌یرانی رابردوودا له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش و فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه له گونده‌واری پارێزگای وان له چالاكی خراوه، مو‌سا بوڵان-ە كه ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بڕی ٥٠٠ ھەزار لیره وه‌ك دیاری ده‌درا به‌و كه‌سه‌ی زانیاری بدات له باره‌ی شوێنی مو‌سا بوڵان كه ناوی نهێنی ئاڤاره‌ش-ه.
هه‌روه‌ها دوو تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كانی دیكه، به‌ناو جێگرانی فه‌رمانده‌ی گۆڕه‌پانی بۆتان-ی یه‌ژا ستار، مهیری كاپڵان كه ناوی نهێنی سایرا و بێسنا تومان-ن كه ناوی نهێنی ئه‌ویش ڤه‌ژین-ه.
پێشتر زانیاری درابوو كه ئه‌و تیرۆریسته له چالاكی خراوانه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه له هه‌شتی حوزه‌یرانی رابردوودا، له‌ڕێگای چاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مینێك به پاسێكدا كه ژماره‌یه‌ك كرێكاری له‌نێودا بوو له‌سه‌ر رێگا له كوێستانی بهلبوكا له قه‌زای چاتاك سه‌ربه پارێزگای وان بوونه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار و برینداربوونی هه‌شتی دیكه.