Şerife Çetin,1 23,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2017
برۆكسل - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له دانیشتنێكدا كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە ناتۆ به‌ڕیوه‌چوو ، رایگه‌یاند: "له رۆشنایی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تا ئه‌مڕۆ كراون به‌شێوه‌یه‌كی روون جه‌ختمان له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌كانمان له ناتۆ و چاوه‌ڕوانییه‌كان له هاوپه‌یمانانمان كردووه‌ته‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتانی ئه‌ندام له ناتۆ سه‌ردانی برۆكسلی كردووه، بۆ رۆژنامهنووانی تورك دوا.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی جیاوازبووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به گرنگیی دانیشتن له‌سه‌ر بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و، رایگه‌یاند: "له رۆشنایی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تا ئه‌مڕۆ كراون به‌شێوه‌یه‌كی روون جه‌ختمان له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌كانمان له ناتۆ و چاوهڕوانیهكان له هاوپه‌یمانانمان كردووه‌ته‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە دوای کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن، ئەمڕۆ لەگەڵ تیلەرسن و شاندی یاوەریدا کۆبوونەوەی فەرمیان ئەنجام داوە و گوتی،" لە کۆبوونەوەکەدا هەستیارییەکانمان سەبارەت بە یەپەگە پێگەیاندوون و هاوکات داواش کراوە کە سەرۆک ترەمپ بەڵێنی خۆی بە سەرکۆمارمان لەو بارەیەوە بێنێتە دی".
چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی تیلەرسندا باس لە لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کراوە لەبارەی قودسەوە و گوتی "پێمان گوتن کە ئەو بڕیارە چەندە بڕیارێکی هەڵەیە و ئەنجامێکی وەها دەخوڵقێنێت کە گەرانەوە لێی مەحاڵە و، ئاشتی و سەقامگیری ناهێنێت بۆ ناوچەکە، بە پێچەوانەوە رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ کارەسات".