Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2017
ئه‌درنه - AA
وەزیری دەرەوی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند" یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌رته‌وازه ده‌بێت، ده‌ترسن له په‌رته‌وازه‌بوون. یه‌ك وته‌م هه‌یه بۆ ئه‌وانه؛ ترس ئه‌جه‌ل ناگۆڕێت".
وەزیری دەرەوی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌دیرنه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، قۆناغی گشتپرسی كه یه‌كێكه له گرنگترین قۆناغه‌كانی توركیا، به‌شێوازێكی شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وەزیری دەرەوی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی بهپهرتهوازهبوونی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و گوتی:
"یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌رته‌وازه ده‌بێت، ده‌ترسن له په‌رته‌وازه‌بوون. یه‌ك وته‌م هه‌یه بۆ ئه‌وانه؛ ترس ئه‌جه‌ل ناگۆڕێت. زۆر باش لە دۆخی ئەورووپای نەخۆش تێگەیشتین. ئەوان بۆچی سەردانی وەزیرێکی دەرەوە هەڵدەوەشێننەوە. ساڵی رابردووش من چوومە ئەوێ، ئەی ئێستا چی بووە، بۆ لە ئێستادا ئەو کارە دەکەن؟ ئەو دۆخەی کە ئەورووپا تێیکەوتووە، زۆر راشکاوانە دەڵێم کە مایەی نیگەرانیی ئێمەیە، چونکە ئەورووپا هێواش هێواش بەرەو خەرەندێک هەنگاو دەنێت. دەبێتەوە بەئەورووپای بەرلە جەنگی دووەمی جیهانیی. ئەوەشی کە مایەی زۆرترین دڵتەنگییە ئەوەیە کە ماوەی شەش، حەوت ساڵە، ئێمە ئەم لادانە لە پارتە ناوەندییەکانیاندا دەبینین. بەرەو کوێ لادەدەن؟ بەرەو پارتە رەگەزپەرستەکان".