Emre Karaca
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، ئانتۆنی بڵینكن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و تێیدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته ناوچه‌ییه‌كانیان كرد، له‌سه‌روویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ستراتیژیی.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ئانتۆنی بڵینكن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، تاوتوێی هه‌ریه‌ك له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و پێشهاته‌كانی سوودان، ئه‌سیۆپیا و قه‌وقاز و له‌سه‌روویانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ و رێكخراوی هاریكاریی و ئاسایشی ئه‌ورووپا كه بریاره له قۆناغی ئاینده‌دا ئه‌نجام بدرێت، گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، كاراكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ستراتیژیی كراون.