Sarp Özer
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
بڕۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ و سه‌رۆكایه‌تی شاندی نوێنه‌ری سه‌ربازی توركیا (TMR)ی كرد.
وەزیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاکار به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونهوهکانی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ، گه‌یشته باره‌گای گشتیی ناتۆ لە بڕۆکسل.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خولوسی ئاكار سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی توركیای كرد له ناتۆ و له لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له ناتۆ، باڵیۆز باسات ئۆزتورك و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی لێكرا. پاشان ئاكار سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاندی نوێنه‌ری سه‌ربازی توركیای كرد.