Esin Işık
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''لەنێو بەرەنگارییەکی نێودەوڵەتیداین. حەوت دوژمن ھێرش دەبەن. ئێمەش دژی ئەو حەوت دوژمنە لەسەر پێ وەستاوین''.
سەرکۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی خولی ١٠٥ ھەمینی قایمقامی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان و بەشداربووانی رێوڕەسمەکە کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بە تەوسەوە پێشوازی لەوانە دەکەین کە خۆیان لە جەنگی جیھانیی دووەم-دا بەرپرسن لە کوشتنی ٥٠ ملیۆن کەس و وانەی مرۆڤایەتی بە ئێمە دەڵێنەوە".
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستی مرۆیی تورکیا گوتی: ''بەرامبەر ئەوانەی ھەڵوێستی مرۆیی تورکیا بە لاواز دەبینن، ھەرگیز ناوەستین لە نیشاندانی مشتەکۆڵەی پۆڵایینمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە رووخاندنی رێڕەوی تیرۆر کرد و گوتی: ''پێویست بەوە ناکات تورکیا مۆڵەت وەرگرێت بۆ رووخاندنی رێڕەوی تیرۆر کە دەخوازرێت بە درێژایی سنوورەکانی دروست بکرێت''.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی ئەورووپا گوتی: "دوێنێ ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی ئەورووپا پێشنیازی 'ناوچەی دژە فڕین'ی بۆ سووریا کردووە. ئێمە ئەم پێشنیازەمان ئەو کاتە خستە رۆژەڤەوە کە لە ھەر چوار پارچەی سووریا سەدان ھەزار مرۆڤی بێتاوان لەژێر بۆمبی فڕۆکەی جەنگی دەکوژران".
ئەردۆغان گوتیشی: "سەربازەکانمان و سوپای نیشتمانیی سووریا ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دەپشکنن. لەو کاتەدا ھەر تیرۆریستێک رووبەڕوومان ببێتەوە مافی خۆمانە لەناویان ببەین".
ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی گوتی: "ئەو ناوچەیەی کە تاوەکو ئێستا لە (ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی) کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵمان، چوار ھەزار ٢٢٠ کیلۆمەترە".
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئێمە بەوە ھەڵناخەڵەتێین ئەگەر رێکخراوێکی تیرۆریستی ناو و ئاڵا و بەرگی بگۆڕێت و لێمان راست بێتەوە".
ئەردۆغان لەبارەی داھاتووی سووریا قسەی کرد و گوتی: "ئێمە پێش ھەموو کەسێک لە رووی ئەوانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت ژیان و داھاتووی خەڵکی سووریا وەکو یارییەکی پلانە گەورەکانیان دابنێن".
گوتیشی: "ھەموو ئەو کەسانە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین کە دەیانەوێت پرۆسەی دەستووری تازەی سووریا تێک بدەن بە بەکارھێنانی رێکخراوی تیرۆریستی یاخود رژێم".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوتی: ''زۆر ئازار بەخشە کاتێک دەبینین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەوەندە کاتە بۆتە بوکەڵەیەکی دەستی شانتاژ کە دوو رێکخراوی تیرۆریستی بەرێککەوتن دروستیان کردووە. بگرە کاتێک دەوڵەتێکی گەورە خۆی دەکاتە خاوەنی ئەم یارییە زۆر ئازار بەخشترە. تورکیا لە رێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە کە نۆی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، ئەم شانۆگەری و شانتاژەی رووخاند و راستییەکانی دەرخست".
ئەردۆغان ئەوەشی گوت: "ھەرگیز شەرم ناکەین لە بەردەوام بوون لەو رێگایەی کە باوەڕمان پێیەتی. ھەرگیز حیسابی گەورە و بچووک بۆ ئەو باجە ناکەین کە لەو رێگایەدا دەیبەخشین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند: ''بانگھێشتی ھەموو جیھان، دەوڵەتی یاسا و مافەکانی مرۆڤ دەکەم کە ببینن پەکەکە/یەپەگە لانیکەم وەک داعش رێکخراوێکی تیرۆریستیە و بەو شێوەیە بیان بینن و ھەڵوێست وەرگرن لەبەرامبەری".
ئەردۆغان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریاش گوتی: "یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکڕیزی سیاسی بە سەرکەوتنی پرۆسەی دەستووری نوێ دێتەدی. ئەگەر وانەبوو ئەوە نە کەس روو لە رژێمی شام دەکات و نە ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە کۆتایی دێت".