Volkan Kaşik
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ماڵاتیا - AA
توركیا كه پێداگریانه و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له مانگی رابردوودا ئه‌نجامیداون ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه نه‌یتوانیوه هیچ كرده‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و، ئه‌و كرده خۆكوژیانهی رێكخراوه‌كه پیلانی دانابوو ئه‌نجامیان بدات به كاری سه‌ركه‌وتووی هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان لێكرا.
توركیا كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی دژ به هێرشه‌كانی داعش له پاڵ شاره‌كاندا رۆژ له دوای رۆژ رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی له‌سه‌ر سنوور به‌رزده‌كاته‌وه و، هه‌م له‌ناوخۆی وڵات و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌نگاری فره ئاڕاسته دژ به‌و رێكخراوه ئه‌نجام ده‌دات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی مانگی رابردوو ئه‌نجامیداون گورزی گه‌وره‌ی له داعش دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی پۆلیس، جه‌ندرمه و یه‌كه‌كانی سنوور له مانگی ئاداردا ئه‌نجامیانداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی داعش ده‌ستگیركراون، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی مانگی رابردوو ئه‌نجامدراون 245 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كی زۆر بیانیان لەنێودایه، له‌گه‌ڵ كاردیرانی ئیداری رێكخراوه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه 51 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌رچووه و ژمارەیەک له گومانلێكراوان سنوورداشكراونهتهوه و، رێكاری یاسایش له به‌رامبه‌ر هه‌ندێكیان درێژه‌ی هه‌یه.