Utku Şimşek,Ömer Aşur Çuhadar
23 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2024
ئەنقەرە ــ AA
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک ڕایگەیاند لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھەفتەی ڕابردوو بۆسەر تیرۆریستان لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامدراون، ٤٨ تیرۆریست لەچالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە سازی کرد، باسی لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە کرد کە ھەفتەی ڕابردوو، لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر تیرۆریستان لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامی دراون.
زەکی ئاکتورک گوتی: "لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھەفتەی ڕابردوو بۆسەر تیرۆریستان لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامدراون، ٤٨ تیرۆریست لەچالاکی خراون".
ئاماژەی بەوەشدا لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە باکووری عێراق و سووریا ئەنجامدراون، ھەزار و ٤٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.