14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر باشاک دەمیرتاش، هاوسەری هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەی توندی وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گول-ی لێکەوتەوە.
عەبدولحەمید گول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کراوەتە سەر باشاک دەمیرتاش و ئەم هەوڵە ناشرین و دوور لە رەوشتە بەتوندترین شێوە مەحکوم دەکەین. شکۆ و شەرەفی مرۆڤێک لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. یاسا بەرامبەر ئەم بێڕەوشتی و ئابڕووبەرییە کاری خۆی ئەنجام دەدات".