Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ سبەی سێ شەممە دەبێتە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
بەکر بۆزداغ لە کۆبوونەوەکەدا کە بڕیارە سبەینێ سەعات ٩:٣٠ دەست پێ بکات وەڵامی پرسیاری سەرنووسەران و رۆژنامەنووسان سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دەداتەوە، کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لەو بارەیەوە دەخاتە روو.
روونکردنەوە و لێدوانەکانی بۆزداغ سات بە سات لە ئەژماری تویتەری ئاژانسی ئانادۆڵو ''anadoluajansi@'' بڵاودەکرێنەوە.