Adsız Günebakan
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
عه‌نتاب – AA
٣٥ له‌و ٣٧ كه‌سه ده‌ستگیركران كه له ١٥ پارێزگای توركیا به تۆمه‌تی دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی عه‌نتاب به تۆمه‌تی دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٧ تۆمه‌تبار له ١٥ پارێزگای توركیا ده‌ركرد، تیمه‌كانی ئاسایش هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له‌و پارێزگایانه ئه‌نجام دا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ٣٥ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكهی دیكه.
له كاتی پشكینی ناونیشانی تۆمه‌تبارانیشدا، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زۆر كه‌لوپه‌لی رێكخراوه‌ییدا گیرا.