Mesut Varol
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
وان - AA
ماسی پەڕەکە کە لە دەریاچەی وان دەژی و بە هۆی وەرزی زاوزێکردنەوە به پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌وی ئاو كۆچ ده‌كات به‌ره‌و ئاوی شیرین، به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له راوکردنی قاچاغ به فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان چاودێری ده‌كرێن.
ماسی په‌ڕه‌كه له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژی كه له‌سه‌ر ئاستی توركیا گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌كه كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی سێ هه‌زار و 713 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. له 15ی نیسان-15ی تهمووز كه قۆناغه زاوزێكردنییەتی به‌ره‌و ئاوی شیرین كۆچ ده‌كات.
له‌م كۆچه‌دا ماسی په‌ڕه‌كه دیمه‌نێكی بێ هاوتا نمایش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا نه‌بێته ئامانجی راوكردنی قاچاغ چاودێری ده‌كرێن.
له ئاسمانه‌وه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه چاودێری دهریاچهده ده‌كرێت و تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ش به به‌له‌م به ده‌ریاچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ رێگرتن له راوكردن، فرۆشتن و گواستنه‌وه‌یی ماسی په‌ڕه‌كه.