Mesut Varol,Hemın Othman Mohammed
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
وان - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و دارستانی پارێزگاری وان، ئیبراهیم گۆرێنتاش ئاماژه‌ی به كۆتایی هێنان بە راوی ماسی هێنا كه به مه‌به‌ستی پاراستنی جۆری ماسی په‌ڕه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرا كه له وه‌رزی زۆربووندا پێچه‌وانه‌ی ئاو كۆچ ده‌كات به‌ره‌و ئاوه شیرینه‌كان.
ئیبراهیم گۆرێنتاش كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر راوه ماسی راگه‌یاند كه له ١٥ی نیسان بۆ ١٥ی تهمووز و له وه‌رزی زۆربوونی ماسی په‌ڕه‌كه راگه‌یه‌ندرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و دارستانی پارێزگاری وان باسی له‌وه كرد كه ئه‌مساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٢٥ تۆن ماسی په‌ڕه‌كه‌دا گرتووه كه به شێوه‌ی قاچاغ راوكراون، ٦٦ كه‌سیشیان به ١٠٧ هه‌زار و ٩١٠ لیره سزا داوه.
ئیبراهیم گۆرهنتاش باسی له‌وه كرد كه نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار خێزان بژێویان له‌سه‌ر ماسی پهڕهكهیه و ساڵانه به هۆی ئه‌و ماسییه‌وه ١٠ ملیۆن دۆلار داهات به‌ده‌ست دێت و گوتی: ''ماسی په‌ڕه‌كه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئابووریی پارێزگاكه‌دا. ئه‌گه‌ر درێژه به‌و رۆڵه بده‌ین ئه‌وا هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بین كه بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌م سه‌روه‌ته ده‌گه‌یه‌نینه ده‌ست نه‌وه‌كانمان كه له هیچ شوێنێكی توركیا و جیهاندا نییه''.