Mohammed Baqi Hussein
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
وان
بهمهبهستی پاراستنی ماسی "دارهخ" كه له جیهاندا تهنها له دهریاچهی وان دهژی، لهمڕۆ 15ی نیسانهوه كه وهرزی زۆربوونی ماسی دهست پێ دهكات، تا 15ی تهمووزی داهاتوو راوكردن لهو دهریاچهیه قهدهغه كرا.
ماسی دارەخ لە گەورەترین دەریاچەی توركیادا دەژی كە دەریاچەی وانە و رووبەری 3 هەزار و 713 كیلۆمەتر چوارگۆشەی داگیركرووە. لەمڕۆوە وەرزی زۆربوونی دارەخ دەست پێ دەكات كە سێ مانگ دەخایەنێت و بەمەبەستی دانانی گەراكانیان بەرەو سەرچاوەكانی ئاوی سازگار كۆچ دەكەن.
كۆچی دارەخ دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە كاتێك بەسەر بەربەستەكانی رێیاندا خۆیان فڕێدەدەن.
بەمەبەستی پارێزگاریكردن لەو جۆرە ماسییە دەگمەنە و رێگەنەدان بەوەی ببنە ئامانجی راوی نایاسایی، لەسەرچاوەكانی ئاوی سازگار لە كەناراوەكانی دەریاچەی واندا رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.
كارمەندی ناوەندی توێژینەوەكانی بەشی راو و تەكنەلۆجیای بەكاربردنی بەرهەمە ئاوییەكانی زانكۆی یوزونجویڵ مستەفا ئاككوش رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ بەرگرتن بە راوی نایاسایی رێوشوێنەكان جێبەجێدەكرێن.
ئاككوش ئاماژەی بەوەدا لەقۆناغی كۆچی ماسییەكاندا راوی نایاسایی روو لە زیادبوون دەكات و لەوبارەوە گوتی: "لایەنە پەیوەندیدارەكان سەردانی ئەو شوێنانەیان كردووە كە راوی لێدەكرێت و رێوشوێنیان گرتۆتەبەر. ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو دەمانەوێت رێگریی تەواو لە راوكردن بكەین بەڕێگریكردن لە فرۆش و بەكاربردنی. ئەگەر راوچییە قاچاخەكان ماسییەكە بهێننە بازاڕ و بۆیان نەفرۆشرێت، واز لە راوكردن دەهێنن".