İbrahim Erikan
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ھاتای - AA
پارێزگاری ھاتای، رەحمی دۆغان رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی رژێمی سووریا بۆسەر ئیدلب شەھیدبوون بەرزبووەوە بۆ ٣٣ سەرباز.
دۆغان، لە باڵەخانەی بەڕێوەبەڕایەتی ئافاد لە پارێزگای ھاتای، دەربارەی ھێرشەکەی ئیدلب روونکردنەوەی دا.
پارێزگاری ھاتای، رەحمی دۆغان راشیگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکەی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلب، چوار سەربازیی دیکەی تورکیا سەرەڕای پێدانی گشت فریاگوزاریەک شەھیدبوون و بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی ئیدلب شەھیدبوون بەرزبووەوە بۆ ٣٣ سەرباز.
رەحمی دۆغان هەر لەبارەی ھێرشەکەی ئیدلب گوتیشی: "ئەو سەربازە بریندارانەمان کە لە نەخۆشخانەکاندان، مەترسی ژیانیان لەسەر نییە".