Yılmaz Kazandıoğlu
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شه‌مزینانی سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ سەربازی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی گهردانتهپه ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌په‌رچی هێرشی چه‌كداره‌كانیان داوه‌ته‌وه و له‌نێوانیاندا پێكدادان درووستبووە. له‌ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوە و سێ سەربازی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌ربازه برینداره‌كان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌كاری و ئۆپه‌راسیۆنیش له ناوچه‌كه بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکان به‌رده‌وامه.