Sangar Hamad Azeez
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
ئەو تیرۆریستەی لە شەوی سەری ساڵدا هەڵیکوتایە سەر یانەی شەوانەی رەینا لە ناوچەی ئۆرتاکۆی لە ئیستانبوڵ، بە زیندویی دەستگیر کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تیمەکانی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ شوێنی پەلاماردەرەکەی یانەی شەوانەی رەینا-یان دەستنیشان کرد کە لە ناوچەی ئەسەنیورت خۆی حەشاردابوو.
بە پشت بەستن بە زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر ناونیشانەکە ئەنجامدراو و تیایدا گومانلێکراو عەبدولقادر مەشاریپۆڤ و پیاوێکی قرغیزستان و ٣ ئافرەت دەستگیر کران.
گومانلێکراوان دوای دەستگیرکردنیان بۆ بەڕیوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بران.
لەلایەکی دیکەش زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە هەمان کاتدا بۆسەر شانەکانی دیکەی ئەو رێکخراوە ئەنجامدرا.