Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2017
ئەنقەرە –AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە سەردانەکەی بۆ چین وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئەردۆغان گوتی: "ئێمه‌ین كه له ئێستادا له به‌رزترین ئاستدا رووبه‌ڕووی داعش ده‌بینه‌وه. ئایا جگه له توركیا کەسی دیکە به‌و شێوه‌یه به‌ره‌نگاری ئەو رێکخراوە ده‌بێته‌وه؟ نییه. هه‌موو هه‌ر خه‌ریكی قسه كردنن. ئێمه وه‌ك توركیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجامدا. به‌رده‌وامین لە بهرهنگاربوونەوە و به‌رده‌وامیش ده‌بین. ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ش ده‌بێت".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەناوچەکەدا هەڕەشە لەسەر ئەمریکا و رووسیا نییە بەڵکو هەڕەشە لە سەر ئەوان و خەڵکی سووریا هەیە، گوتی: "له‌م ناوچه‌یه‌دا نه هه‌ڕه‌شه و نە مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكایه، نه له‌سه‌ر رووسیایه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێمه و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه(سووریا). باشه مادام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێمه‌یه، به وڵاتانی دیكه چی؟!. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت چاكه‌یه‌ك بکەن، ئێمه له ئێستادا له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ین. له‌به‌رئه‌وه وڵاتێكی به‌هێزی له‌و جۆره كه له ناتۆدا هاوپه‌یمانمان بێت، پێویسته له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌نگاوی جیاوازتر بنێت. له‌چاوی ئێمه‌دا هه‌رگیز له ئه‌مریكا ناوه‌شێته‌وه لایه‌نگریی رێكخراوی تیرۆريستی بكات. ئه‌مه به دروستیش نازانین".
لەبارەی سەردانەکەیشی بۆ ئەمریکا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "تاکو ئێستا ئەمریکا لە قۆناغی پیکهێنانی حکوومەتی تازەدایە. بەم هۆیەوە پێویستە ئێمە لەوەدا زۆر وریا و هەستیار بین. ئێستاش ئەمریکا وەک چەندین جاری پێشوو بە پێدانی چەک پشتیوانی یەپەگە دەکات. کە چەکی قورسن نەک ئاسایی. هەموو بەڵگەکان لەمبارەیەوە لەبەردەستن و خۆیشیان دان بەوەدا دەنێن. بەدڵنیاییەوە ئەم پێشهاتانە دژی پەیوەندییە ستراتیژی و رێكکەوتننامە ستراتیژییەکانمانە لەگەڵ ئەمریکا. ئێمە نامانەوێت ئاوا بێت باس لەوانە دەکەین و لەبارەیانەوە دەدوێین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە سەرەتا شاندێکیان رەوانەی ئەمریکا کردووە و کۆبوونەوەی بەراییان لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە، گوتی: "سه‌ره‌تا شاندێکمان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كرد. له‌وێ چەندین كۆبوونه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئەو وڵاتە ئه‌نجام دا. شانده‌كه‌مان گه‌ڕایه‌وه. ئێستایش ئێمه له‌به‌رزترین ئاستدا ده‌مانه‌وێت ئه‌و كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێمه كه ده‌یكه‌ین یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه له‌و رووه‌وه گرنگه".