Zehra Aydın Turapoğlu
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''تورکیا بە تایبەتی لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا مل کەچ ناکات بۆ ھەڕەشە و زمانی ئیبتیزازی و بەردەوام دەبێت لەسەر بەرگرییکردن لە مافەکانی کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنە دوو قۆڵییەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە''.
ئەردۆغان گوتی''ئەو سەرکەوتنە ھەستیارانەی لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستمان ھێناون، روونترین نیشانەی ئیرادەمانە بۆ پاراستنی ماف و بەرژوەندییەکانی وڵاتەکەمان''.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: ''پێداگرین لەسەر ئەوەی کۆمارەکەمان وەک وڵاتێکی سەربەخۆتر و خۆشگوزەرانتر و بەھێزتر لەڕووی ئابووریی، سەربازیی، سیاسیی و دیپلۆماسییەوە بچێتە ٢٠٢٣وە کە یادی ١٠٠ھەمین ساڵیادی دەکەینەوە''.