Mazın Asad
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جێبەجێکاری کارەکانی باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەنقەرەی بانگھێشت کرد و پێی رایگەیاند کە بڵاوکردنەوەی وێنەی سەربازانی رووسیا شانەبەشانی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مایەی قبووڵکردن نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی دیپلۆماسی دەستی کەوتووە، بەھۆی پێشھاتەکانی ناوچەکانی ژێرداگیرکاری پەیەدە/پەکەکە لە سووریا، لە دوو رۆژی دواییدا جێبەجێکاری کارەکانی باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەنقەرە سێرگی پانۆڤ دووجار پەیامی پێ راگەیەندراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حوسێن موفتوئۆغڵو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند جێبەجێکاری کارەکانی باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەنقەرە داوەتی وەزارەتەکەیان کراوە.
موفتوئۆغڵو گوتیشی: "سەرەتا نیگەرانبوونی خۆیان بەھۆی رووداوەکەوە پێی راگەیاند. ھاوکات پێشی راگەیەندراوە کە پێویستە کاری پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم رووداوە بکرێت و ئەگەر دووبارە ببێتەوە، ئەوا بەرامبەری دەبێت(پەیەدە/پەکەکە)".