Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەداخەوە نەمدەویست بەو شێوەیە بێت. سەرکۆماری ئەڵمانیا بەرێز شتاينمایەر کە هاورێیەکی باشە روونکردنەوەیەکی دا و منی کردە ئامانج و تەنانەت ناویشی هێنام. بۆ ئەم روونکردنەوەی، بەداخەوە بۆی. خۆزگە روونکردنەوەی لەو شێوەیەی کردبووایە. ئەگەر من بە ئەڵمانیا بڵێم فاشیزیم بە واتای وشە دەیڵێم. ئەگەر بە نازییەکانیان بچوێنم بە تەواوەتی دەیڵێم، هەروەها بۆ هۆڵەنداش بە ھەمان شێوە".
ئەردۆغان بەشداری لە بەرنامەیەکی هاوبەشی کەناڵەکانی سێ ئێن ئێن تورک و کەناڵ دی کرد و تیایدا لەبارەی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە .
لەبارەی لێدوانی سەرکۆماری ئەڵمانیا ئەردۆغان گوتی: "بەداخەوە نەمدەویست بەو شێوەیە بێت. سەرکۆماری ئەڵمانیا بەرێز شتاينمایەر کە هاورێیەکی باشە روونکردنەوەیەکی دا و منی کردە ئامانج و تەنانەت ناویشی هێنام. بۆ ئەم روونکردنەوەی، بەداخەوە بۆی. خۆزگە روونکردنەوەی لەو شێوەیەی کردبووایە. ئەگەر من بە ئەڵمانیا بڵێم فاشیزیم بە واتای وشە دەیڵێم. ئەگەر بە نازییەکانیان بچوێنم بە تەواوەتی دەیڵێم، هەروەها بۆ هۆڵەنداش بە ھەمان شێوە".
ئەردۆغان درێژەی بە گوتەکانی و باسی لە چوونی کرد بۆ ئەڵمانیا و گوتی: "بەداخەوە نەمدەویست بەو شێوەیە بێت. سەرکۆماری ئەڵمانیا بەرێزسەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری چوونی بۆ ئەڵمانیا: "لە ئێستادا شتێکی وا لە رۆژەڤمدا نيیە. تەواوی رۆژەڤەکان ئيتر ١٦ی نیسان دياری دەكات. دوای ١٦ی نیسان رووبەرووی سوپرایز دەبنەوە و ئەوان بە ھەمان شێوە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی گوتەکانی دەوڵەت باخچەلی لەسەر جێگرانی سەرکۆمار گوتی: "ئێمە کاتێک لەگەڵی کۆبینەوە، دەرفەتی تاوتوێکردنی ھەندێک شتمان بۆ رەخسا، بەڵام لە ئێستادا زووە لەسەر ئەمانە قسە بکەین. چونکە ئامانج ٢٠١٩یە. پێش ٢٠١٩ چی دەبێت؟ ئەویش بابەتێکی جیاوازە. لە ئێستادا حکوومەتێک ھەیە تاوەکو ساڵی ٢٠١٩. تاوەکو ساڵی ٢٠١٩ کارێکی زۆر ھەیە کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێستایە. من دەسەڵاتم بەسەر حکوومەت نییە. ئەگەر دوای ٢٠١٩ گریمان لە ھەڵبژاردنەکان منیان وەک کاندید نیشاندا ئەوا ئەمە بابەتێکی دیکەیە. ئەگەریش وەک کاندید نیشانم نەدەن، ئەویش بابەتێکی دیکەیە. ئەو ئەنجامەی دێتە ئاراوە، رێگە بۆ ھەڵسەنگاندنی زۆر شت دەکاتەوە. ئەمەش کەی دەبێت؟ لە دوای تشرینی دووەمی ٢٠١٩".
ئەردۆغان هاتە سەر باسی بابەتی سنووردارکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەو فڕۆکانەی گەشت بۆ ئەمریکا دەکەن و رایگەیاند: "ھیواخوازم ھەرچی زووە لەم ھەڵەیە پاشگەز ببنەوە. دەشێت لەسەر ئاسایش چڕبنەوە، راستە. بەڵام پێموایە نابێت ئەمە لە سنووری خۆی دەربچێت. نەک تەنھا بۆ تورکیا ئەمە ناحەقییە بەرامبەر ئەوانی دیکەش. لە جیھانێکی مودێرندا بە ئامێری X-ray ھەموو شتێک بە لاپتۆیشەوە دەپشکێندرێت و پاشان دەنێردرێت کە لە نێوان گەشتیارەکاندا(ئەوانەی ئامێرەکان بەکاردەھێنن) کەسایەتی ئاکادیمی و کارسازیش ھەیە".