Zuhal Demirci,Behlül Çetinkaya,Muhammed Ali Kamal
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرای كرد تا كۆتایی داكۆكی له مافه‌كانی توركیا و توركه‌كانی قوبرس له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس ده‌كات و له‌وباره‌یه‌شه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن سازش بكه‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئازهربایجانییهكهی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان پێكه‌وه ساز كرد.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجاندا له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی "یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌ت" كاریان كردووه و بۆ له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێگه‌شتنه و به‌پێویستی زانی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ١٥ ملیار دۆلار به‌رزبكرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌به‌رهێنانی دوولایه‌نه له‌نێوان توركیا و ئازه‌ربایجاندا زیادی كردووه به‌تایبه‌ت توركیا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كانی بواری وزه له ئازه‌ربایجان ئه‌نجام ده‌دات.
- "توركیا نه‌ك سازش به‌ڵكو نیازپاكیی كاتیی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست نیشان دا"
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌وه كردکە تورکیا نه‌ك سازش به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك نیازپاكیی كاتیی نیشانداوه و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵیان داوه له پێناو ره‌خساندنی كه‌شی دیالۆگدا.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌یش كرد وه‌ك توركیا به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیایان راگه‌یاندووه كه "ئێمه ئه‌م نیازپاكییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن یۆنان و به‌شی یۆنانیی (قوبرس)ه‌وه، له‌جیاتی هه‌نگاوی ئه‌رێنی، هه‌نگاوی نه‌رێنی ده‌بینن" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تێزه‌كه‌ی توركیا به‌دیهاتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند:
"له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا ئێمه چی ده‌كه‌ین: سه‌رله‌نوێ جووڵه‌مان به كه‌شتییه‌كانمان كرده‌وه. ئۆروچ ره‌ئیس چووه ناوچه‌كه و له كۆتایی مانگی ئابه‌وه، له‌ناوچه نوێیه‌كاندا سنووره‌كانی خۆرئاوای قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریاییمان ده‌ستنیشان كردوون. دیسان له‌و ناوچانه، به پێدانی مۆڵه‌ت هه‌موو جۆره به‌دواداچوونێك له‌ڕێگه‌ی له‌رزاندن و كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن درێژه پێده‌ده‌ین. رژدیمان له‌وێ ته‌واوه‌تییه. تا كۆتایی داكۆكی له مافه‌كانی توركیا و توركه‌كانی قوبرس له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس ده‌كه‌ین و له‌وباره‌یه‌شه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین سازش بكه‌ین. دوێنێ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك دژبە توركیا هه‌بوون. هه‌ندێكیان هاوسه‌نگن، هه‌ندێكی دیكه‌یان لایه‌نگیرن، به‌ڵام له‌و خاڵه‌ی كه پێی گه‌یشتووین، هیچ كه‌سێك ناتوانێت به توركیا بڵێت 'ئێوه نیازپاكییتان نیشان نه‌داوه'. ئێمه نیازپاكییمان نیشان دا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌رماندا وڵاتێكی نیازخراپ هه‌یه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر تاوانباری ده‌كه‌ن، با یۆنان تاوانبار بكه‌ن".