Meltem Bulur,Nazlı Yüzbaşıoğlu
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاتەکەی بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ری ئاسانكاری پێدانی پێنج ملیار دۆلار قه‌رز ده‌كات بۆ ئه‌و وڵاته.
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌شداری له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی كرد له كوێت له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێرقدا ئاشكرامانكرد كه ده‌سته‌به‌ری ئاسانكاری پێدانی پێنج ملیار دۆلار قه‌رز ده‌كه‌ین بۆ عێراق. وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌دار، دۆست و دراوسێ به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی خوشك و برایانمان لە عێراق".
چاوش‌ئۆغڵو پێش جێهێشتنی كوێت له‌باره‌ی كۆنفرانسه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاوی پێویست ده‌نرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی عێراق له تیرۆری داعش و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجامدران ژمارەیەک له وڵاتان به‌ڵێنیاندا سه‌باره‌ت به هاوكاری مرۆیی، وه‌به‌رهێنان و بازرگانیی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه كرد كه پێویسته دووباره متمانه‌ی ئه‌و ناوچانەی کە له عێراق پشتگوێخراون به‌ده‌ستبهێنرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش هه‌لێكه بۆ ئه‌وه و گوتی: "ئێمه تا ئه‌مڕۆ له 2004ه‌وه تا ئیستا نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی و گه‌شه‌پێدانمان پێشكه‌ش به عێراق كردووه. هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریمان پرۆژه‌ی هه‌ن. به‌های ئه‌و پرۆژانه‌ی كۆمپانیاكانمان له ئه‌ستۆیان گرتووه و ئه‌و پرۆژانه‌ی ته‌واوبوون نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاره. له قۆناغی دواتردا به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ی كۆمپانیاكانمان له ئه‌ستۆی ده‌گرن پێنج ملیار دۆلاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نارده هه‌یه كه ده‌چێته ئه‌وێ".