Zuhal Demirci
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوێنێ له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی TGRT Haber، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "توركیا نه‌وتی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كڕیوه" چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "به‌ڵگه‌ی ناڕاستیی ئه‌و زانیارییه‌مان بۆ به‌رپرسانی داد نارد. سی ئای ئه‌ی به نووسراوێک داوای لێبووردنی لێكردین. ئێستا قسه ههڵبهستنێكه له‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام تۆماری ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه به یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ئارادایه. ئه‌مریكا یان وڵاتانی دیكه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ماكماسته‌ر بۆ تورکیا و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا به ئاراسته‌ی "ئه‌مریكا نیگه‌رانه"، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ئه‌مریكا له نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه تێبگات و پێشوازی لێبكات. یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی كێشه‌كه لێره‌دا هاریكاری ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و مه‌ترسییه له‌ناونه‌بات، ئه‌وا توركیا له‌ناوی ده‌بات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دووپاتی كرده‌وه كه هیچ كات توركیا برایانی كوردی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو هه‌میشه له پاڵیاندا بووه.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه وڵاتێك كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات پێویسته بیر له پێگه‌ی وڵات نه‌كاته‌وه و، ئه‌وه‌ی وهبیرهینایهوه كه كاتی خۆی ئه‌وانه‌ی توركیایان خۆشناوێت و ئیره‌یی پێده‌به‌ن بانگه‌شه‌ی بێ بنامهیان دروستكرد وه‌ك "توركیا پشتیوانی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردووه".
چاوش‌ئۆغڵو تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری وه‌بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی "توركیا نه‌وتی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كڕیوه" و باسی له‌وه كرد كه چه‌ندینجار له باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌وه داوای به‌ڵگه‌ی له كیری كردووه.
گوتیشی: "دواینجار گوتم ' ته‌ماشاكه من رایده‌گه‌یه‌نم كه به‌ڵگه‌ت بە من نه‌داوه'. پاشان به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ ناردین. له سی ئای ئه‌ی-ه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك هات. ئێمه‌ش دامان به هه‌واڵگری، برایانی ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد و دەرکەوت کە کارگەی بەرهەمهێنانی قیری كلیسە. نووسراو و راپۆرته‌كه‌مان نارد. سی ئای ئه‌ی به نووسراوێک داوای لێبووردنی لێكردین. ئێستا قسه ههڵبهستنێكه له‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام تۆماری ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه به یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ئارادایه. ئه‌مریكا یان وڵاتانی دیكه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ن".