Abdullah Shukur
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
ئەنتاڵیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە زیادبوونی رەگەزپەرستی، دژایەتی ئیسلام، قبوڵنەکردنی بەرامبەر، نەفرەت و دژایەتی پەنابەران ئەورووپای بردووەتە لێوارێکی مەترسیدار و بەم پێیەش پێویستە ئەورووپا بە ئاگا بێتەوە.
چاوشئۆغڵو بەشداری لە پرۆگرامێکی شاری ئەنتاڵیا کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە ئەورووپا کێشەی ناوخۆی ھەیە. گوتیشی: "کێشەی ئابووری لە ئەورووپا ھەیە. لەوانەیە بتوانن بەسەر ئەمە سەربکەون بەڵام بەھاکانی ئەورووپا لە ناودەچێ. زیادبوونی رەگەزپەرستی، دژایەتی ئیسلام، قبوڵنەکردنی بەرامبەر، نەفرەت و دژایەتی پەنابەران ئەورووپای بردووەتە لێوارێکی مەترسیدار و بەم پێیەش پێویستە ئەورووپا بە ئاگا بێتەوە. کێ ئەورووپا رزگار دەکات؟ پارتی نەتەوەپەرست ھەیە. پێویستە کێ لە بەرامبەر ئەم پارتە رەگەزپەرستانە بوەستێت؟ لە ناوەند سیاسەتمەداران ھەیە و پارتی سیاسی بوونیان ھەیە".
چاوشئۆغڵو ئاشکراشی کرد کە پارتە ناوەندییەکانیش لەم دوایانە کەوتوونەتە سەر رێگای پارتە رەگەزپەرستەکان. ئەمەش لە کردەوەکانی ئەم دوایە بەدەر دەکەوێت.