Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا رایگه‌یاند: "بەڕوونی ئەوەمان گەیاند کە پێویستە پڕۆسەکە خزمەت بە رۆژەڤی جوداییخوازی پەیەدە/یەپەگە نەکات".
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له ساڵی 2018، چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌رچی زووه جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج و دووپاتكردنه‌وه‌ی پێداگری توركیا له‌باره‌ی په‌رینه‌وه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات و گوتی: "لایه‌نی ئه‌مریكاش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه دواكه‌وتنێك له بهروارهكهدا هه‌یه".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو هه‌ركات له خۆرهه‌لاتی فورات مه‌ترسی یه‌په‌گه بۆسه‌ر توركیا زیاد بكات ئه‌وا ده‌ستوه‌ردان له‌وێش ده‌كه‌ن له سووریا پێشهاتی گرنگ روویداوه و حكوومه‌تی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه راگه‌یاندووه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و ئاستی سه‌ربازیدا تاوتوێی چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا و چۆنێتی به‌رگرتن له دروستبوونی بۆشایی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له پێشوازی گه‌رممان له‌و بڕیاره و گفتوگۆی نزیكمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌مه‌وه. بەڕوونی ئەوەمان گەیاند کە پێویستە له بنه‌ڕه‌ته‌وه پڕۆسەکە خزمەت بە رۆژەڤی جوداییخوازی پەیەدە/یەپەگە نەکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی ئەوەیان هەیە بە تەنها داعش له سووریا له جوڵه بخه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ واشنتۆن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای منبج ته‌واوبكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه.
- "بانگه‌وازمان كرد له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌مه‌ن"
چاشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن پێی ناوه‌ته ساڵێ پێنجه‌مه‌وه و گوتی: "لێره‌دا به‌ڕوونی ده‌یڵێم، به‌داخه‌وه به هۆی هه‌نگاوی هه‌ڵه و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له سه‌ره‌تادا و دواتری گۆڕانی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵانه بۆ ره‌هه‌ندێكی تر، چه‌ندین مرۆڤ له‌برسان و به‌نه‌خۆشی له ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا".
ناوبراو رایگه‌یاند كه توركیا له پێناو چاره‌سه‌ری سیاسیی یه‌مه‌ن-دا هه‌وڵی زۆری داوه و گوتی: "وه‌ك چۆن پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌مان كردووه، ئێستاش بانگه‌وازمان كرد له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌مه‌ن. پێمان وایه مانگی كانوونی دووه‌می 2019 كۆبوونه‌وه‌كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".