Nazlı Yüzbaşıoğlu
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
سینگاپور - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوونه‌وه.
له چوارچێوه‌ی 51ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامه له دیدار و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەتەوە و لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هاریكاری دووقۆڵی و پێشهاته هه‌رێمییه‌كان لەسەروویانەوە پرسی سووریا کراوە.