Merve Özlem Çakır,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە بڕیاری سزادانی تورکیا لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، رایگەیاند: "ئه‌و بڕیاری سزایه‌ی کە له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌ندراوه بریارێك نییه به لای ئێمه‌وه جێگه‌ی قبووڵکردن بێت".
به‌رات ئاڵبایراك راشیگەیاندووە: "کاری لەپێشینەمان بریتییە لەوەی قۆناغەکە لەرێگەی هەوڵە دیپلۆماسییە گونجاو و بنیاتنەرەکانەوە، لە ئاستی رابردووی بەهێزی مێژوویی و دوو وڵاتی هاوپەیماندا (تورکیا و ئەمریکا)، ئەنجامی هەبێت".
ئاڵبایراک هەروەها نووسیویەتی: "ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵه شه‌ڕه‌نگێزیانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌درین بۆ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نه‌رێنیی له بازاڕه‌كاندا بێسوود ده‌بن".
سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە "ئەگەر بێت‌و لەسەر هەڵە پێداگریی بکرێت"، ئەو دیمەنەی دێتە ئاراوە کاریگەریی سنوورداری لەسەر تورکیا و ئابوورییەکەی دەبێت".
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک راشیگەیاندووە: "با هیچ کەسێک گومانی نەبێت لەدوای هاوسەنگبوونی ئابووریی، ئابوورییەکەمان لەسەر گەشەکردنی تەندروست و درێژەپێدراو جێگیر دەکەین".