Fatma Sevinç Çetin
17 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ژینگە، شارسازی و ئاوهەوای تورکیا، مورات کوروم ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٥،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر قەزای کالەی ماڵاتیای هەژاند، تا ئێستا هەڵسەنگاندنیان بۆ هەزار و ٢١١ ڕاپۆرت کراوە. لە ئەلازیغ ٢٠ بینا کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە لەگەڵ ٥١٧ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشانکراون، لە ماڵاتیاش ١٨ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشان کراون.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، کوروم باسی لەوە کرد لە پاش بوومەلەرزەکە تیمەکانی دیاریکردنی زیانەکان بەردەوامن لەسەر کارەکانیان و، ڕایگەیاند: "تا ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ هەزار و ٢١١ ڕاپۆرت کراوە. لە ئەلازیغ ٢٠ بینا کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە لەگەڵ ٥١٧ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشانکراون، لە ماڵاتیاش ١٨ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشان کراون".