دیاربەکر
گولتەن کشاناک ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی -بەدەپە رایگەیاند: لەبەر ئەوەی ھاوسەرۆکی بەدەپەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر نەپاڵاوتووە.
کشاناک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە باس لە خۆ پاڵاوتنی دەکەن بۆ سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر و گوتی: "من ھاوسەرۆکی بەدەپەم، لە کۆنگرە ئەو پۆستەم پێ سپێردراوە، بۆیە ئەگەر خۆم بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی بپاڵێوم پێویستە دووبارە کۆنگرە ببەستین، لەو قۆناغەی ئەمڕۆدا بەستنی کۆنگرەیش ئاسان نییە."