Sangar Hamad Azeez
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
دوو گوللـە هاوەن کە لە سووریاوە ئاراستەکرابوون، لە شاری کلیس کەوتنە خوارەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوو گوللـە ھاوەن کە لە سووریاوە ئاراستە کرابوون، لەنزیک نەخۆشخانەی گشتیی کلیس و مەزاری شێخ محەمەد بەدەوی، کەوتنە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و لە ئێستادا پۆلیس رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچەکە گرتووەتەبەر.