Rewa Mahmut Hasan
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
بەمەبەستی پچڕاندنی هەر پەیوەندییەکی پەیەدە لەگەڵ ناوچەکە، کارەکان بۆ دانانی دیواری کۆنکرێتیی لەشارۆچکەی سوروچ لەسەرسنووری سووریا، درێژەی هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەندامانی پەیەدە بۆ رێگرییکردن لە دانانی دیوارەکە جارجارە کاری تێکدەرانە ئەنجامدەدەن .
شاندێکی فەرماندەیی سوپا و بەڕێوەبەری ئاسایش لەگەڵ پارێزگاری ئورفا گۆنگۆر عەزیم تونا، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەیشتنە ناوچەکە.
گۆنگۆر عەزیم تونا لەگەڵ شاندی هاوڕێیدا لە نزیکەوە ئاگاداریی رەوشی ناوچەکە بوون و دواتر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا دا، تونا رایگەیاند:
''لەسەر سنوور کاری دانانی دیواری کۆنکرێتیی بەردەوامی هەیە، کارەکان بە هاوکاریی پۆلیس و سەربازەکان بەردەوامن. هێزەکان هەوڵی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەدەن و هیچ جۆرە کێشەیەک لە ئارادا نییە . کێشەکە لەوەدایە پەیەدە کەسانی سڤیل بەکاردەهێنن، هەوڵی تێکدەرانە ئەنجامدەدەن دژ بە درووستکردنی ئەو دیوارە لەسەر سنوورەکان. هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە. دەنگۆ ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە رۆژی رابردوو لێرە پێکدادان روویداوە و بریندار هەیە، ئەمە بەهیچ شێوەیەک راست نییە، ئەم دەنگۆیانە درۆن. ئێمە رێوشوێنی ئەمنیی توند لەسەر سنوورەکانمان دەگرینە بەر و بەردەوام دەبین لەسەر گرتنە بەری ئەو رێوشوێنانە''.
لەلایەکی دیکەوە هەوڵی تێکدەرانە بۆ راوەستاندنی دانانی دیواری کۆنکرێتیی لە سەرسنووری سووریا لە نزیک خاڵی سنووریی مورشیدپنار لە سوروچ درێژەی هەیە لەبەرامبەردا هەندێک کەس کە لەلایەن پەیەدەوە هاندراون دروشمی تایبەت بە سەردەستەی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێنەوە.