Abdullah Shukur
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش رایگەیاند: "ئێستا ھەردوو وڵات ھیچ بڕیارێکی دیاریکراویان لەمەڕ ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە و منبج نییە. بژاردەی جیاواز لەبەردەم ھەردوو وڵاتدا ھەیە".
کورتوڵموش لە بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرکردایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و لێدوانی گرنگی پێشکەش کرد.
کورتوڵموش باسی ئۆپەراسیۆنی رەققە و منبجی کرد و گوتی: "ئێستا ھەردوو وڵات ھیچ بڕیارێکی دیاریکراویان لەمەڕ ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە و منبج نییە. بژاردەی جیاواز لەبەردەم ھەردوو وڵاتدا ھەیە. ئەگەر پەیەدە بەشداری نەکات ئەوا تورکیا ئامادەیە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکات. ئەمەشمان ھەم بە رووسییەکان و ھەمیش بە ئەمریکییەکان گوتووە".