Azad Muhammmet
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
هەولێر – AA
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى وەک رووداوەکانى دواى ١٦ تشرینى یەکەم لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ ئەمیرى کۆمەڵەى ئیسلامى، عەلى باپیر کۆبوویەوە.
بە پێى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکەدا یەکخستنەوەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و باشترکردنى بژێوى هاووڵاتییان و مووچەى فەرمانبەران باسیان لێوە کراوە.
کۆبوونەوەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئەمیرى کۆمەڵەى ئیسلامى، عەلى باپیر دوای راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دێت كە رایگەیاندبوو واشنتۆن كار لەگەڵ سەرۆکوەزیران و جێگرەکەى دەكات و داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد پشتگیریی حکوومەت بکەن.