هەولێر
ماڵپەڕەکە لەسەر زاری سامى ئهرگۆشى، سكرتێرى ڕۆژنامهوانی سهرۆكوهزیرانى هەرێمی كوردستان بڵاویکردۆتەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی حكومەتی بەریتانیا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
شاندەکە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بریتین لە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان، عهلى سندى وهزیرى پلاندانان، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئهنجومهنى وهزیران، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەت، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ژمارهیهك له ڕاوێژكاران.
ئەرگۆشی روونیکردۆتەوە، شاندەکە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە وهزیران و بەرپرسانی حكومەتی بەریتانیا كۆ دەبنەوە. تێیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، لەگەڵ چەندین تەوەری دیكەی گرنگ باس دەكرێ كە پەیوەندیی بە بواری بازرگانی و هاریكاریی وزەوە هەیە.