Mohammed Baqi Hussein
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، 24ی ئه‌م مانگه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن کیری سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
چاوش‌ئۆغڵو له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به پێشهاتەکان دایه‌وه. ناوبراو رایگه‌یاند: "وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌مریكا، جۆن کیری داوای کردووە بە فه‌رمی سەردانی توركیا بکات له رۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه و داواكارییه‌كه‌ی به ئه‌رێنی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن پرسیار له چاوش‌ئۆغڵو كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، هێشتا كاتی سه‌ردانی ناوبراو یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.