Rıdvan Korkulutaş
21 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2024
بینگۆل - AA
ئەو ئاگرەی لە دارستانی قەزای گەنج لە پارێزگای بینگۆل کەوتەوە، کۆنترۆڵ کرا.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە دارستانی گوندی دۆغانجا کەوتووەتەوە.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
تیمەکان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە هەوڵ و ماندووبوون ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
کارەکانی ساردکردنەوە لە ناوچەکە بەردەوامە.