Mazın Asad
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2016
کۆنفڕانسێک بە ھەماھەنگی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم، بزووتنەوەی ئازادی و سیاسەتمەدارانی کورد و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری دیاربەکر بەڕێوە چوو.
لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکە مامۆستا لە زانکۆی ئارتوکڵو، د. جوما چیچەک رایگەیاند سەرەڕای ئەوەی بزووتنەوەی کورد داوای چارەسەرێکی بێ چەک دەکات، بەڵام شەڕوپێکدادانەکان درێژەی ھەیە و زەمینەی سیاسی ھەڵپەسێردراوە.
چیچەک گوتیشی: "لە تورکیادا بژاردەیەکی دیکە بۆ دۆزی کورد ھەیە. مرۆڤەکان باوەڕیان بە بژاردەیەکی دیکە ھەیە و بۆیە ھۆکاری رەوایان لەوبارەیەوە ھەیە. دوای بەردەوامبوونی پێنج بەسەر قوناغی چارەسەریی دەرکەوتووە کە لە ھۆشی مرۆڤەکان بژاردەیەکی دیکە بۆ نەھێشتنی چەک ھەیە".
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی دیجلە، مەھمەت کایا ئاماژەی بەوە کە وەک کۆمەڵگە لە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبن و راشیگەیاند سەرەڕای ئەوەی بەھۆی شەڕوپێکدادانەکان کوژراو و بریندارێکی زۆر لێکەوتووەتەوە، کاریگەری نەرێنیشی لەسەر کولتوور و ئابووری ناوچەکە دروست کردووە.
کایا ھەروەھا گوتی: "شەڕ بۆ ھەر مەبەستێک ئەنجام بدرێت داڕمان و کارەسات لە دوای خۆوە جێ دەھێڵێت. سەرەڕای ئەوە زیانی مادی و مەعنەوی لێ دەکەوێتەوە، کاریگەری نەرێنیش لەسەر ماف و ئازادییەکان دروست کردووە. ھاوکات کێشەی دەروونی و جەستەیی ھەمیشەیی دروست دەکات".
دەروونناس و کەسایەتی ئاکادیمی، سێڤگی چۆڵاک موڕای رایگەیاند بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە زیانێکی زۆر بە ھاووڵاتییانی سڤیل گەیشتووە و منداڵ و ئافرەتان زەرەرمەندی سەرەکی رووداوەکانن.