Mazın Asad
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەفکان ئالا ئاماژەی بەوە دا مەودایەکی باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیوە و گوتی: "سەدا ٩٩ و زیاتریش لەبارەی بەرپەرچدانەوە، ھەڵگرتنی چاڵ و بەربەستەکان و پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکان مەودامان بڕێوە. سەدا ٩٩،٥ی جەزیر تەواو بووە. مەودایەکی کەم ماوە، بەڵام ئەندامە کاریگەرەکان و شانەکەیان لەوێدا بوونی ھەیە".
ئالا سەردانی شارەوانی مێژوویی شاری بورسای کرد و لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی بورسا، رەجەب ئاڵتەپە کۆبووەوە و دواتر لەبارەی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی دوایین رەوشی ئۆپەراسیۆنەکانەکان، ئالا رایگەیاند کە وەک حکوومەت چەند ئامانجێکیان بۆ وڵات دیاری کردووە و تیرۆر یەکێکە لە ئەو خاڵانەی رێگری لە ئامانجەکان دەکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ھیوای خواست لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی تیرۆر تێپەڕێنن و تورکیا لە رێگەکەیدا بەردەوام بێت و گوتیشی: "لە پێناو ئاساییبوونەوەی ژیانی ھاووڵاتییان لە ماوەیەکی کورتدا، ھێزەکانی ئەمنی ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ".
ئالا لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە تورکیا مەودایەکی باشی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیوە و ھەروەھا گوتیشی: "سەدا ٩٩ و زیاتریش لەبارەی بەرپەرچدانەوە، ھەڵگرتنی چاڵ و بەربەستەکان و پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکان مەودامان بڕێوە. بەشی کەم ماوە بەڵام ئەندامە کاریگەرەکان و شانەکەیان لەوێدا بوونی ھەیە. بۆیە بۆ ئەوەی زیان بە ھاووڵاتییان نەگات و جیاوازی لە نێوان ھاووڵاتی و تیرۆریست بکرێت کارەکان درێژەی ھەیە. لە شارۆچکەی سووریش مەودایەکی باشمان بڕیوە و ھەوڵ دەدەین لە ماوەیەکی کورتدا کارەکان بە ئەنجام بگەیەنین. بێگومان رەنگە رووبەڕووی ھەندێک رووداوی چاوەڕواننەکراو بین. ھەندێک جار حیسابەکان ناگونجێت، چونکە ھێزەکانمان شان بەشانی یەکتر لەوێدا بەرەنگاریی ئەوان دەبنەوە. ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگرێتەوە زیان بە ھاووڵاتییان نەگات و ھاووڵاتیان و تیرۆریستان لە یەکتر جیا بکرێتەوە. ھاووڵاتییان رەنگە پرسیاری 'بۆچی ھێندە درێژخایەن بوو' بکەن. بێگومان قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بەمەبەستی زەرەرمەند نەبوونی ھاووڵاتییان پەیڕەو کراوە".