Sarmand Hameed
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
هاتای - AA
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان لە شاری هاتای پێشوازی لە کۆرپەی سووری، کەریم کرد کە بووەتە هێمای کارەساتی مرۆیی لە غوتەی رۆژهەڵاتی سووریا، دوای ئەوەی لە ئاکامی هێرشی رژێمی ئەسەد و پشتیوانانی لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو چاوی چەپی و دایکی لەدەستدا.
لە پەراوێزی کۆنگرەی لقی هاتای ئاک پارتی، ئەردۆغان پێشوازی لە کەریم کرد کە بە یاوەری ئەندامانی خێزانەکەی هاتبوونە دیداری ئەردۆغان.
ئەردۆغان کورپە سوورییەکەی لە باوەش گرت و ماچی کرد.
ئەمڕۆ کەریم گەیشتە تورکیا دوای ئەوەی بەزۆرەملێ غوتەی رۆژهەڵاتی جێهێشت کە ئەنجامی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان لە ژێر گەرەنتیکاری رووسیا، خەڵکی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەکەی عەربین، زەمەلکا و عەین تەرمە سەر بە غوتەی رۆژھەڵات ناوچە جێدەهێڵن.
چیڕۆکی کەریم دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا بەدوای خۆێدا هێنا و لەو هەڵمەتەی کە لە لایەن چالاکوانەوە راگەیەنرا دەیان کەسایەتی جیهانی و سیاسیی و هونەرمەند و وەرزشوان پاڵپشتیان بۆ دەربڕی.
هەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری و ژمارەیەک وەزیری حکوومەتی تورکیا و یاریزانی فەڕەنسی، فرانک رێبری و گۆانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی، ئەلیسا لەنێو ئەو کەسایەتییە بەناوبانگانەدان کە بەشدارییان لە هەڵمەتی پاڵپشتی بۆ ئەو کۆرپە سوورییە کردووە.