Ramal Abdullah Mahmood
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
مانیسا - AA
- "لە ماوەی دوو رۆژدا نۆ شەهیدمان دا بەڵام ٥٥ تیرۆریستمان کوشت. ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ پێم گەیشتوون زۆر جیاوازن. ئێستا بە پێی پێویست فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی، فڕۆکەی جۆری F16 لەوێ بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ژمارەی(کوژراوانیان) بەرزتر دەبێتەوە. چونکە گوتمان 'خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ ناچێت' و ئەو گورزەی تاکو ئێستا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەریان نەکەوتووە زۆر بە توندتر بەریان دەکەوێ. ئێمە یەک نینۆکی سەرباز، پۆلیس، جەندرمە، گوندپارێز و هاووڵاتیمان بە هەموو تیرۆریستیان نادەین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "لێرەوە جارێکی دیکە رایدەگەیەنم. بۆ ئێمە هیچ شتێک لە مانەوەی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان گرنگتر نییە. ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە لەدەرەوەی سنوورەکانمان بەخێودەکرێن، مەشقیان پێدەکرێت، پڕچەکدەکرێن و پەلاماری ئێمەیان پێدەدرێت، ناچارنین بە بەهای خوێن و گیانی رۆڵەکانمان بیانوەستێنین. ئەوەی کە تیرۆریستان لەکوێ بن، بچینە ئەوێ و هەڵبکوتینە سەریان سرووشتیترین مافی ئێمەیە. لەئێستادا زۆر شوێنی عێراق و سووریا بووەتە لانەی تیرۆریستان. ئێمە نەک لەنێو سنوورەکانماندا بەڵکو سەرگەرمی ئەوەین کە لەسەرچاوەکانیانەوە لەناویان ببەین. لەدۆخێکدا نیین کە مۆڵەت لە کەسانێک وەربگرین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە "رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵێک پڕۆژە لە پارێزگای مانیسا"، لە گۆڕەپانی کۆماریی شاری مانیسا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە بەشێکی گوتارەکەیدا لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتی: "لە ماوەی دوو رۆژدا نۆ شەهیدمان دا بەڵام ٥٥ تیرۆریستمان کوشت. ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ پێم گەیشتوون زۆر جیاوازن. ئێستا بە پێی پێویست فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی، فڕۆکەی جۆری F16 لەوێ بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ژمارەی(کوژراوانیان) بەرزتر دەبێتەوە. چونکە گوتمان 'خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ ناچێت' و ئەو گورزەی تاکو ئێستا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەریان نەکەوتووە زۆر بە توندتر بەریان دەکەوێ. ئێمە یەک نینۆکی سەرباز، پۆلیس، جەندرمە، گوندپارێز و هاووڵاتیمان بە هەموو تیرۆریستیان نادەین. لێرەوە جارێکی دیکە رایدەگەیەنم. بۆ ئێمە هیچ شتێک لە مانەوەی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان گرنگتر نییە. ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە لەدەرەوەی سنوورەکانمان بەخێودەکرێن، مەشقیان پێدەکرێت، پڕچەکدەکرێن و پەلاماری ئێمەیان پێدەدرێت، ناچارنین بە بەهای خوێن و گیانی رۆڵەکانمان بیانوەستێنین. ئەوەی کە تیرۆریستان لەکوێ بن، بچینە ئەوێ و هەڵبکوتینە سەریان سرووشتیترین مافی ئێمەیە. لەئێستادا زۆر شوێنی عێراق و سووریا بووەتە لانەی تیرۆریستان. ئێمە نەک لەنێو سنوورەکانماندا بەڵکو سەرگەرمی ئەوەین کە لەسەرچاوەکانیانەوە لەناویان ببەین. لەدۆخێکدا نیین کە مۆڵەت لە کەسانێک وەربگرین. پێداگیرن لەسەر ئەوەی لە دەرەوەی سنوورەکانیشمان هەموو زۆنگاوەکانی تیرۆر وشک بکەین. ئەنجامی سەرکەوتنەکانمان لە هێڵی جەرابلوس-ئەلباب، هەروەها بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانمان بە سەرکەوتوویی لە ئیدلب، دەتوانین بڵاویان بکەینەوە لە ناوچەکانی دیکەش. ئەگەر لەو ناوچانە شتانێک شاردرانەوە با لە ئێستاوە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر، نەک دوایی دڵیان تەنگ بێت و بڕەنجێ. لەپشت ئەو گرووپەوە ئەم دەوڵەت هەیە، لەپاڵ ئەم گرووپەی دیکەدا دەوڵەتێکی دیکە هەیە، هیچ یەکێک لەمانە پەیوەندی بەئێمەوە نییە. هیچ دەوڵەتێکی شەرعی، سەربازی خۆی، کارمەندەکانی لەگەڵ تیرۆریستاندا پێکەوە نابن. بۆ ئێمە هەرکەسێک لە پاڵ تیرۆریستاندا بێت، تیرۆریستە. باوانمان دەیانگوت 'پێشرەوی زوڕنا ناکرێت، هەرچیەک دەرچێت لەبەختی خۆت'. بۆ ئەوانەی کە تائێستا دەیانگوت هاوپەیمانین، هاوبەشی ستراتیژی، پەیوەندی رێککەوتن و بەمە ئێمەیان سەرقاڵ کردبوو، ئێمە دوا گوتەمان هەیە بۆیان و دەڵێین 'ئێمە تەواوی کەمپەکانی تیرۆریستان لە سووریا و عێراق لەگەڵ زەوی یەکسان دەکەین(دەروخێنین)'، با ئەمە بزانن. ئەمرۆ سەرۆک ئەرکانی سوپام، وەزیری ناوخۆ، فەرماندەی هێزەکان، هەموی لەهەکاری، لەو ناوچانە. بەهۆی ئەم رووداوانەوە ناوچەوە دەگەرێن. هەکاری، شرنەخ، دێرسم، لەوێ دەگەڕێن. لەسەر ئەوە دەچین لەکوێ، هەر کاتێک چی هەیە، دەچی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی قوربانیانی رووداوی کانی خەڵوزی سۆمایشەوە، گوتی: "هەڵبەت دیارە ناتوانین ئەو گیانانە بهێنینەوە کە لەدەستمان دان بەڵام خۆمان دەکەینە خاوەنی خێزانی ئەو کەسانەی ئەمانەتن لەلامان، ئەوەی لەدەستمان بێت بۆیان دەکەین. بەڵام بەداخەوە بەرەی چەپ ئەمانە بەخراپ بەکاردێنن و خێزانەکان لەناو دەبەن. لەرێگەی ئەو خێزانانەوە یاری دەکەن. ئێمە باش دەزانین کە ئەمانە کێن. تکایە دەبێت خاوەنی ئەو خێزانانە ئەم یاریەیان لێ تێکبدەن. چونکە ئەمە شەهادەتە، ناکرێت یاریان پێ بکرێت".