Ahmet Alp Özden,1 23
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "كاتێك ئاك پارتی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌رچۆنێك بێت سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په (كه‌مال كڵچدارئۆغڵو) له سه‌ره‌تاكانی په‌نجاكان(ی سه‌ده‌ی رابردوودا) بوو. ده‌مانه‌وێت به ویژدانه‌وه به‌راوردێكی نێوان توركیای ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و توركیای ئێستا بكات. ئایا ئه‌و رێگایانه‌ی پێیاندا هاتوچۆ ده‌كات هه‌مان رێگای جارانن، ته‌لاره‌كان هه‌مان ته‌لاری جارانن، خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌ر وه‌ك هی ئه‌و كاتن و دیدگای وڵاتیش هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه؟".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە کاتێکدا هێشتا زامەکانی ١٥ی تەمووز ساڕێژنەبوون، گرووپێک لە ئەدمیراڵە خانەنشینەکان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بێبنەما هەڕەشە لە ئیرادەی گەل و حکوومەتی هەڵبژێردراوی وڵات دەکەن ئەمەش جۆرێکە لە کودەتا".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له جه‌هه‌په گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "كاتێك ئاك پارتی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌رچۆنێك بێت سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په له سه‌ره‌تاكانی په‌نجاكان(ی سه‌ده‌ی رابردوودا) بوو. ده‌مانه‌وێت به ویژدانه‌وه به‌راوردێكی نێوان توركیای ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و توركیای ئێستا بكات. ئایا ئه‌و رێگایانه‌ی پێیاندا هاتوچۆ ده‌كات هه‌مان رێگای جارانن، ته‌لاره‌كان هه‌مان ته‌لاری جارانن، خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌ر وه‌ك هی ئه‌و كاتن و دیدگای وڵاتیش هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوی ئه‌دمیراڵه خانهنشینهكانیش گوتی: "زۆر به‌ڕوون و راشكاوی ده‌ڵێم له چه‌قی ئه‌و جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینانه‌دا، خودی جه‌هه‌په هه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "هه‌م هه‌وڵی روو سپیكردنه‌وه‌ی تیرۆریست و كوده‌تاچییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌میش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای هیوابڕاوكردنی گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی گه‌نجان له‌باره‌ی ئابوورییه‌وه، ئاراسته‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئاژاوه‌گێڕانه جێگای ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌مان بگرێته‌وه. وا دەردەکەوێت ئەو بەڕێزەی کە لەڕێی کاسێتێکی ئابڕووبەرەوە هێندراوەتە سەر کورسی، ئەرکی گوتەبێژیکردن بۆ کودەتاچییانی لە ئەستۆ گرتبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیشهوه گوتی: "ئێمە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە شتێکی سەروو سیاسەت و بابەتێکی پەیوەندیدار بە تەندروستی ٨٤ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتەکەمانەوە دەبینین".