Aynur Ekiz
20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له‌و سێ تیرۆریسته‌ی په‌كه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) و سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گارا له باكووری عێراق له چالاكی خرا مه‌همه‌ت بایده‌ن-ه، كه نازناوی زنار شیار ئادیامان-ه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، یه‌كێك له‌و سێ تیرۆریسته‌ی په‌كه‌كه كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌دا كه له ناوچه‌ی گارا له چالاكی خراوه مه‌همه‌ت بایده‌ن-ه، كه نازناوی زنار شیار ئادیامان-ه و له‌نێو به‌ناو پێكهاته‌ی هه‌واڵگری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه (NLP)دا، له ئاستێكی باڵادا چالاكی هه‌بووه.
مه‌همه‌ت بایده‌ن كه له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه بڕیاری ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركراوه، له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٩٠دا په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه و ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی دارایی بووه له باره‌گای ناوه‌ندیی په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها به‌ناو به‌رپرسی دارایی ناوچه‌ی گارای په‌كه‌كه/هه‌په‌گه بووه.